لەسەر بانگهێشتی بەڕێز (ستیڤن هیتشن) باڵوێزی بەڕیتانیا لە بەغدا، کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە بەشداریان کرد لە ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی (چارلسی سێهەم) پاشای شانشینی یەکگرتوو.
ئەم بۆنەیە دەرخەری پەیوەندیی بەهێزی کەلتوری نێوان (عێراق و شانشینی یەکگرتوو)ە، هەروەها دیدگای کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە پیشاندەدات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و هەماهەنگیە نێودەوڵەتیەکان.