هەواڵەكان
حوزه‌یران 16, 2024

كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق دەكەوێت

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی لە عێراق، ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە (IGFA) چاویان كەوت بە بەڕێز جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق، لەم دیدارە باس لە گرنگی ڕۆڵی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە یارمەتیدانی عێراق لەدوای ساڵی 2003 كرا، لەوانە نێردەی یۆنامی، هەروەها هەردوولا گرنگی هاریكاری كردنی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ناوخۆییەكانیان دووپات كردەوە، ئەویش لە ڕوانگەی ئەكتیڤكردنی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەتە.