ڕۆژی دووشەممە 11ی نۆڤەمبەری 2024 ئەندامانی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە، چاویانکەت بە بەڕێز ئەلینا ڕۆمۆنسکی باڵیۆزی ئەمەریکا له عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ئەو دۆسیانە کرا کە کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە کاریان لەسەر دەکات، وەک:
سیاسەتی دەرەوە، ئابووری، ئاسایش، گۆڕانی کەش و هەوا، سەرەڕای هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوان ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی عێراقی و ئەمەریکی، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی کە جێگای بایەخی هەردولان، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵات دەستەبەر بکات.