کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە بەشداری لە کۆڕبەندی دەزگاکانی بیرکردنەوەی عێراقی و تورکی کرد کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو و لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (اورسام) رێکخرابوو.
لە کۆڕبەندەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولا کرا، لەوانە ئاستەنگ و دەرفەتەکانی پەیوەست بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، هەروەها ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەنێوان زلهێزەکانی ناوچەکە.

