هەواڵەكان
تشرینی دووه‌م 19, 2024

کۆمەڵەی عێراقی لەگەڵ باڵیۆزی لوبنان له عێراق کۆبوونەوە

ئەندامانی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە، ڕۆژی دووشەممە 14 ی تشرینی یەکەمی 2024 لەگەڵ بەڕێز عەلی حەبحاب باڵیۆزی لوبنان لە عێراق کۆبوونەوە.

ئەندامانی کۆمەڵە پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ گەلی لوبنان دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە هەڵوێستەکەیان ھەڵقوڵاوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی برایە و، لە دادپەروەریی ئەو پرسەوە سەرچاوە دەگرێت کە لوبنانییەکان بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن لە دژی دەستدرێژی ئیسرائیل.

باڵیۆز ئەلحەبحاب ستایشی حکومەتی عێراق و گەلی عێراق کرد لە پێشکەشکردنی هاوکاریی بەردەوام و پێویست بۆ پشتیوانیکردن لە خۆڕاگریی گەلی لوبنان، لە ھەمان کاتدا بەردەوامە لە پێشوازیکردن لەو هاوڵاتییە لوبنانییانەی کە بەهۆی بارودۆخەوە ناچار بوون وڵاتەکەیان جێبهێڵن، ھەروەھا هەوڵە مرۆیی و میدیایی و دیپلۆماسییەکانی عێراقی لە سەرجەم کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەرز نرخاند، بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی لوبنان و ھاوکاری کردنی جموجۆڵەکانی نێودەوڵەتییەکانی بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە بەپێی بڕیاری 1701 ی نەتەوە یەکگرتووەکان.