هەواڵەكان
کۆمەڵەی عێراقی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری شێخ خەمیس خەنجەر کۆدەبێته وه

ئەندامانی کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە له بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری شێخ خەمیس خەنجەر کۆبوونەوه.
لەکۆبوونەوەکەدا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران و، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی ڕۆڵی دەزگاکانی بیرکردنەوە لەچاکسازیی پرۆسەی سیاسی و، پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەئاستی دیپلۆماسی ڕێڕەوی دووەم بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر تێکڕای بارودۆخی وڵات.




