ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە چاوی كەوت بە بەڕێز باتیرێیرك كاردینال لویس رۆفائێل ساكۆ باتیریێركی كڵێسەی كلدان و كاتۆلیكی عێراق و جیهان كەوت، ئەم دیدارە لە رۆژی دووشەممە بەرواری16 ی ئەیلول بە بەغدای پایتەخت ئەنجامدرا.
لەم چاوپێكەوتنە باس لە ڕێگا و ئەو شێوازانە كرا كە بەهۆیەوە پەیوەندی بە كریستیانەكانی عێراقی لە دەروەی وڵات بكرێت بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپی و جیهانی، كە دەبێت ئەویش بەشێوەیەك بێت كە پەیوەندی نێوان ناوەوە و دەرەوە پەیدا بێت بۆ ئەوەی بگەینە سیاسەتێكی دەرەوەی ئەكتیڤ و كاریگەر كە بتوانێت بەرژەوەندی باڵای وڵات بەدی بهێنێت، ئەویش لە ڕوانگەی ئەنگتیڤ كردنی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەتدا.
بەڕێز باتیریێرك بە گەرمی پێشوازی لە كۆمەڵەی عیراقی كرد و پڕۆژە نیشتمانیەكەشی بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی لەكارەكانیان بۆ خواست و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی میدیا بۆ هۆشار كردنەوەی نەوەی نوێ و دووپات بوونەوە لە ئینتیمایان بۆ نیشتمان و بەدی هێنانی هاونیشتیمانی بوون.

