هەواڵەكان
كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەكەوێت

ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە(IGFA) چاویان بە خاتوون پاولا ئیلیزابێس كانلی باڵیۆزی ئوستڕالیا لە عێراق كەوت، بەبۆنەی تەواوبوونی ئەركەكەی لەعێراق، لەم دیدارە باس لە تازەترین پێشهاتەكانی هەردوو گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و هەرێمی كرا و هەروەها باس لە رۆڵی ناوەندی عێراق كرا لە پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، جگە لە تاوتوێكردنی ئاسۆی پەیوەندییەكانی عێراق و ئوسترالیا لەسەر ئاستی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەتدا.




