ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە لەرۆژی سێەشممە بەرواری 23ی 2024 تەمووز ، چاویان بە بەڕێز (ستیفن هیتچن) باڵێۆزی بەریتانیا لە عێراق كەوت.
لەم چاوپێكەوتنە باس لە شێوەكانی هاریكاری نێوان هەردوو لا چەندین ڕووەوە كرا كە مایەی بایەخی هاوبەشن، بەتایبەتی لە بواری كاروباری دەرەوەدا، هەروەها باس لە هاوبەشی لە بواری سەنتەرەكانی بیركردنەوە و ڕووناكبیری عێراقی و بەریتانی كرا، ئەویش لە سۆنگەی ئەكتیڤكردنی ڕێرەوی دووەمی دیپلۆماسیەتدا بوو.
هەروەها باس لە دوایین پێشهاتەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و تیشكدانەوەیان لەسەر ئەمن و سەقامگیری عێراق كرا.