ئه ندامانی کۆمه ڵه ی کاروباری ده ره وه ی عێراق له لایه ن سه نته ری ڕووداو بۆ توێژینه وه کان له گه ڵ قوباد تاڵه بانی جێگری سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستان کۆبوونه وه و به ئاماده بوونی ژماره یه ک له سه رۆکی ده زگاکانی بیرکردنه وه.
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێکران لەڕۆڵی دەزگاکانی بیرکردنەوە لەپێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پێشنیازەکان بەبڕیاردەرانی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان بەئامانجی داڕشتنی سیاسەتێکی دەرەکی کە بەرژەوەندییەکانی عێراق لەکۆڕبەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا بەرزبکاتەوە.
لای خۆیەوە تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی گروپی عێراقی کرد بۆ بەهێزکردنی بوونی عێراق لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی دیپلۆماسی دووەم کردەوە لەفراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا.