کۆبوونەوەیەک لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە نێوان کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە و سەنتەری ئەلحەیات (RASED) بەڕێوەچوو، تێیدا چۆنیەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بواری چاودێریکردنی ئەدای دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لە بوارەکانی شەفافییەت و لێپرسینەوە تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی دەزگاکانی بیرکردنەوە لە بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگا بەسەر دامودەزگاکانی حکومەت و هەڵسەنگاندنی ئەدای و هەروەها پەرەپێدانی میکانیزمێکی کاریگەر بۆ باشترکردنی کارایی یاسادانان و سیاسەتە گشتییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا.
لای خۆیەوە کۆمەڵەی عێراقی جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەی پسپۆڕی کردەوە بۆ بەدیهێنانی چاکسازی دامەزراوەیی کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی شەفافییەت لەبواری کاروباری دەرەوە.