هەواڵەكان
حوزه‌یران 16, 2024

كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی دادگای باڵا دەكەوێت

لەمیانەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی وڵات، ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە (IGFA) چاویان كەوت بە بەڕێز دادوەر د.فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادگای باڵا، لەسەرەتای دیدارەكە ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی باسێكی كاری كۆمەڵەكە و ئامانجەكان و پلانەكانی داهاتوویان بۆ كرد، سەرۆكی ئەنجومەنی دادگای باڵاش پێشوازی لە هەنگاوی دامەزراندنی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە كرد.
هەورەها لەم چاوپێكەوتنە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان كۆمەڵەی عێراقی و ئەنجومەنی دادگای باڵا لەو بابەتانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشە، جگە لە تاوتوێ كردنی تازەترین پێشهاتی هەرێمی و نێودەوڵەتی و تیشكدانەوە و كاریگەری لەسەر عێراق.