ئەندامانی ئەندمانی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە، ڕۆژی چوارشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2024 لە شاری بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی پارتی تەقدوم بەڕێز (محەمەد ئەلحەلبوسی)کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە، کرا لەپێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پێشنیار بەبڕیاردەران لەدامودەزگا حکومی و ناحکومیەکاندا، بەئامانجی گەیشتن بەسیاسەتێکی دەرەکی کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بەدیبهێنێت و هەروەها ڕۆڵ بگێڕێت لەبەهێزکردنی پێگەی عێراق لەکۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز محەمەد حەلبوسی ستایشی هەوڵەکانی ئەندامانی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە کرد لەپەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق بەگوێرەی دیپلۆماسیەتی ڕێڕەوی دووەم.