هەواڵەكان
ئه‌یلول 24, 2024

كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم دەكەوێت

تحالف العزم - مثنى السامرائي

ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە (IGFA)، لەبەرواری 23 ی ئەیلوولی 2024 لەنووسینگەی خۆی چاویان بە بەرێز ئەندازیار (موسەننا سامەرائی) سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كەوت.

لەم دیدارە باس لە كۆمەڵێك كەیسی سیاسی و ئابووری و ئەمنی گرنگی سەر گۆڕەپانی عێراقی كرا، لەسەرووی هەموویان یەكلایی كردنەوەی دۆسێی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و كاری نیردەی نەتەوە یەكگرتوەكان (یۆنامی)، هەروەها باسی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق كرا، جگە لەوەش باس لە گرنگی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و پێویستی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەو پڕۆژە گرنگە كرا.

هەر لە دیدارەكەدا، پێشهاتەكانی دۆخی هەرێمی و تیشكدانەوەی لەسەر عێراق تاوتوێ كرا، لەوانەش ئەو هەوڵانەی كە بۆ زیاتر سەقامگیری و هاریكاری هەرێمی لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە دەدرێت.