سه رۆک وه زیران به ڕێز محه مه د شیعه ئه لسودانی پێشوازی له ژماره یه ک له سه رۆکی ده زگا بیرکردنه وه و ناوه ندی توێژینه وه ی سوریا کرد که له سه ر بانگهێشتی گروپی عێراقی بۆ کاروباری ده ره وه هاتنه عێراق له کۆبوونه وه که دا گفتوگۆیان له سه ر په یوه ندییه دووقۆڵییه کانی نێوان عێراق و سوریا و چۆنیه تی به ره وکردنی هاریکارییه کان له بواره ڕۆشنبیری و توێژینه وه کاندا کرا به مه به ستی پشتیوانیکردن له سه قامگیری هه رێم و ئاڵوگۆڕکردنی ئه زموونه زانستییه کان سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی جێگیری عێراق کردەوە لە پشتیوانیکردن لە یەکڕیزیی خاکی سوریا و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری سوریا و تەئکیدیشی کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سوریا بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق و تەواوی ناوچەکە. هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کۆمەلایەتی و پشت بەستن بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و تەئکیدیشیکردەوە کە هاوکاری نێوان دەزگاکانی بیرکردنەوە و ناوەندەکانی توێژینەوە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە لەدامەزراندنی چەمکی هاوبەش و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی فیکری و ناوچەیی.