هەواڵەكان

كۆمەڵەی عیراقی چاوی بە ئەمینداری هاوپەیمانێتی ڕێبازی نیشتمانی دەكەوێت

لەرۆژی شەممە بەرواری 3ی ئابی 2024 ئەندامانی كۆمەلەی عیراقی بۆ كاروباری دەرەوە، چاویان بە بەڕێز عەبد ئەلسادە ئەلفرێچی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانێتی ڕێبازی نیشتمانی كەوت.
.
لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكان و دۆخی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عێراق كرا و هەروەها باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوە كرا لەبەر ئەو كاریگەرییەی هەیەتی كە تیشكدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەرجەم دۆخەكانی عیراق دەبێت.

لەكۆتایشدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی قۆستنەوە و بەكارهێنانی هەموو كەرستەكانی دیپلۆماتیەت لەپێناو پتەوكردنی پێگەی عێراق لە گۆڕەپانی سیاسەتی دەرەوە لەهەردوو ڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.

Related Articles

Back to top button