ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە لە رۆژی 25ی تەمووزی 2024 چاویان بە بەڕێز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی كەوت.
لەسەرەتای دیدارەكەدا ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی كورتە باسێكیان لەسەر رۆڵ و ئامانجەكانی كۆمەڵەكە خستە ڕوو، هەروەها ئەو هەنگاوە پڕاكتیكیانەیان تاوتوی كرد كە كۆمەڵەی عێراقی لە ماوەی ڕابردوو ئەنجامی دابوون.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی بەرەی توركمانی ستایشی رۆڵی كۆمەڵەی عێراقی كرد لە پتەوكردنی هاریكاری نێودەوڵەتی نێو عیراق و دراوسێیەكانی لەسەر ئاستی دیپلۆماتیەتی دووەمدا، هەروەها باسی گرنگترین ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە ڕووبەرووی پێكهێنانی حكومەتی نێوخۆیی لە كەركووك دەبێتەوە دوای ئەو هەڵبژاردنەی ئەم دواییە ئەنجامدرا، هەروەها ئەو چارەسەرانەش تاوتوێ كران كە لەلایەن پێكهاتە سەرەكییەكانی پارێزگاكە پێشنیار كراون.
لەكۆتاییدا هەردوولا لەسەر هەماهەنگی و هاریكاری لەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن لە بواری كاروباری دەرەوەدا ڕێكەوتن، تا پێگەی عێراق لە سیاسەتی دەرەوە لە ڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر بێت.