ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە، لەرۆژی سێشەممە بەرواری 24ی تەمووز چاوی بە بەڕێز ئیلبرۆس كۆتراشێف باڵێۆزی ڕوسیا لە عێراق كەوت.
لەم دیدارە باس لە شێوەكانی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو لا كرا لەچەند بابەتێك كە جێیگای بایەخی هاوبەش بێت سەبارەت بە كاروباری دەرەوەدا، هەروەها باس لە ئەگەرەكانی بوونی هاوبەشی لە توێژینەوەكان لە نێوان كۆمەلەی عیراقی بۆ كاروباری دەرەوە لەگەڵ سەنتەرەكانی ڕووناكبیری و توێژینەوە لە ڕووسیا كرا بەتایبەتی ئەوانی تایبەتن بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەكۆتاییشدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاردانەوەی لەسەر ئەمن و سەقامگیری عێراق كرا.