هەواڵەكان
کۆمەڵەی عێراقی چاوی بە سەرۆک کۆمار دەکەوێت

کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لەگەڵ فەخامەتی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنی دیپلۆماسی عێراق و چەسپاندنی پێگەی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و کۆمەڵەی عێراقی کردەوە، بە شێوازێک کە هاوکار بێت لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.




