هەواڵەكان
گرووپی عێراقی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشوو کۆبووەوە

یوسف المحسن، رێکخەری گشتیی گرووپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە کرا لە پشتگیریکردنی ڕێڕەوی پەرەپێدان و بەشداریکردن لە داڕشتنی دیدگا ستراتیژییەکانی پەیوەندیدار بە حوکمڕانیی باش و سەقامگیریی دامەزراوەیی.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی تەواوکاری لەنێوان نوخبە فکری و ئەکادیمییەکان و هێزە سیاسییەکان کرایەوە، بە جۆرێک کە پشتگیری لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی بکات و بەشداری بکات لە چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی سەقامگیریدا.




