لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 8ی ئابی 2024 ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە چاویان كەوت بە بەڕێز تسوی وی بالیۆزی كۆماری چینی میللی لە عیراق كەوت.
لەم دیدارە باس لە شێوەكانی هاریكاری نێوان هەردوو لا لەو بابەتانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشە لەلایەن هەردوو لایەندا لە بواری كاروباری دەرەوەدا، هەروەها باس لە هاوبەشی نێوان سەنتەرەكانی ڕووناكبیری عێراقی و چینی كرا لەگەڵ ئاڵوگۆركردنی ئەزموون و تاقیكردنەوەی سەركەوتوو، جگە لە تاوتوێ كردنی پڕۆژەی (پشتێنە و ڕێگا) لەگەڵ ئەگەری تەواوكاری لەگەڵ پڕۆژەی (ڕێگای گەشە پێدان) كە عێراق پارساڵ خستیە ڕوو.
هەروەها باس لە دوایین پێشهاتەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و تیشكدانەوەیان لەسەر ئەمن و سەقامگیری عێراق كرا.