سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دکتۆر مەحمود ئەلمەشهەدانی پێشوازی لە وەفدێکی دەزگای بیرکردنەوەی سوریا کرد کە لەسەر بانگهێشتی گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە سەردانی عێراق دەکەن وەک بەشێک لە پشتیوانیکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی بوارەکانی هاوبەشی فکری و سیاسی.دکتۆر ئەلمەشهەدانی جەختی لەسەر گرنگی دروستکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی هەمیشەیی لەنێوان ناوەندەکانی توێژینەوە و خوێندن لە هەردوو وڵات کردەوە ئاماژەیان بەوەشکرد کە عێراق بە پشتبەستن بە ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆی لە زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا توانای دابینکردنی پسپۆڕی بەنرخی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەی سیاسی لە سوریا و لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدی سوریا بەرزنرخاندیان بۆ ڕۆڵی عێراق لە پرسە هەرێمییەکاندا و خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەی عێراقی لە بوارەکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و دووربینی ئایندەدا دووپاتکردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی هاوبەش و یارمەتیدان لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێم.