ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە چاویان كەوت بە دكتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی عەرەبی و نێودەوڵەتی، لەسەرەتای دیدارەكە ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی كورتە باسێكیان سەبارەت بە كاری كۆمەڵەكە و ئامانجەكان و پلانەكانی داهاتووی كرد، لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر ئەیاد عەلاوی پیرۆزبایی دامەزراندنی كۆمەڵەی عیراقی كرد و بە پرۆژەیەكی ستراتیژی وەسف كرد.
هەر لەم دیدارە تازەترین دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر عێراق تاوتوێكرا، هەروەها باسی گرنگی پەیوەندییەكانی دەرەوە كرا، لەبەر ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەرجەم دۆخەكانی ناوخۆی عێراق دەبێت.
هەروەها لەم چاوپێكەوتنە گرنگی قۆستنەوەی هەموو كەرستە بەردەستەكانی حكومی و ناحكومی بۆ بەدی هێنانی سیاسەتێكی دەرەكی ئەكتیڤ و كاریگەر دووپات كرایەوە.