هەواڵەكان

كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەوێت

كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە (IGFA)، بەشداری كرد لە دیداری سەرۆكەكانی سەنتەرەكانی توێژینەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەرۆژی 18ی حوزەیرانی 2024 .
لەم دیدارە باسی پێشینەی كارەكانی حكومەت كرا، لەگەڵ گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لەگەڵ دامودەزگا جیاجیاكانی دوڵەتدا،جگە لە خستنەڕووی چەندین دید و بیرۆكە كە بەشداری لە چارەسەركردنی كێشەكان و بنیاتنانی دەوڵەت و كۆمەڵگا دەدات لەڕێگەی توێژینەوەی زانستی و بیرۆبۆچوونی گونجاو.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز یوسف ئەلموحسن ڕێكخەری گشتی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە، كورتەیەكی لەسەر ڕۆڵ و ئامانج و پلانەكانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ قۆناغی داهاتوو خستەڕوو، هەروەها باسی ئەو دۆسێیانەی كرد كە لە میانەی كاروباری دەرەوە كاری لەسەر دەكەن وەك سیاسەتی دەرەوە، ئەمن و ئاسایش، وزە ، كەش و هەوا، ئەوەش لە میانەی ئەكتیڤكردنی جۆری دووەمی دیپلۆماتیەتدا.

Related Articles

Back to top button