ئەندامانی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز محمد شەیاع سودانی لە بەغدا کۆبوونەوه.
له کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی دەزگاکانی بیرکردنەوە و توێژینەوە کرا، له پێشکەشکردنی ئامۆژگاری بە داڕێژەرانی بڕیاری حکومی و ناحکومی، لە پێناو گەیشتن بە سیاسەتێکی دەرەوەی کاریگەر، بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵات و بەهێزکردنی پێگەی عێڕاق له ناوەندە هەرێمی نێودەوڵەتیەکان.
لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاووتوێ کران، لەوانە: ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی ساڵی 2025، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کێشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، هەروەها ڕۆڵی عێراق لە ڕاگرتنی ئەم ململانێیانەی کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئارادان.
لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیران هەوڵی (کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە) بە گرنگ زانی، بۆ بەرەوپێشبردنی رۆڵی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، بەگوێرەی دیپلۆماسیەتی ڕێڕەوی دووەم.

