هەواڵەكان
تشرینی دووه‌م 26, 2024

کۆمەڵەی عێراقی بەشداری له کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

المجموعة العراقية تشارك في منتدى السلام والأمن في الشرق الاوسط

ئەندامانی کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە بەشداریانکرد لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستانەوه له شاری دهۆک رێکخرابوو، له ڕۆژانی 22 تا 23ی تشرینی دووەمی 2024، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای حکومەت و دیپلۆماتکاران و پسپۆڕان و بیریاران و دەزگاکانی بیرکردنەوە لەسەرتاسەری جیهان، ئامانج لە کۆڕبەندەکە بریتی بوو پەرەپێدانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەسەر ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دەبنەوە، بەمەبەستی گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری کاریگەر و ئاشتییەکی بەردەوام کە خزمەت بە گەلانی ناوچەکە بکات.