ئەندامانی گروپی دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەڕێز خاتوو ئەلیسیا ڕیکێلم پێرێز دێل پولگار باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی گرنگی هاوبەشی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا جگە لەو دۆسیانەی کە گروپی عێراقی لە بواری سیاسەتی دەرەوە کاری لەسەر دەکەن وزە و ئاسایش و گۆڕانی کەش و هەوا و هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی بیرکردنەوەی عێراقی و ئیسپانیا و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و پراکتیکی سەرکەوتووانەی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو بوارەکاندا