سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی (AUIS) د. بیلال وەهاب، پێشوازی لە ڕێکخەری گشتیی کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە بەڕێز یوسف موحسین کرد. لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاری ئەکادیمی و توێژینەوە، و پەرەپێدانی هاوبەشی لە بوارەکانی خوێندنی ستراتیژی، داڕشتنی سیاسیەتی گشتی، و دیپلۆماسییەتی ڕێڕەوی دووەم (Track II Diplomacy) کرا.
دیدارەکە جەختی لە گرنگی بەستنەوەی توێژینەوەی زانستی بە بڕیاردەرانەوە کردەوە، هەروەها ڕۆڵی زانکۆکان و سەنتەرەکانی بیرکردنەوە لە پشتگیریکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە عێراق و ناوچەکەدا، لەگەڵ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی کۆنفرانس و وۆرک شۆپی هاوبەش کە توێژەرانی عێراقی و نێودەوڵەتی کۆبکاتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ئێستا.