ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە چاویان كەوت بە بەڕێز موحسن ئەلمەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە لەجیاتی، لەسەرەتای ئەم دیدارە كە لە نووسینگەی تایبەتی بەڕێزیان بوو، كۆمەڵەی عێراقی باسێكی كورتیان لەسەر كاری كۆمەڵەی عێراقی و ئامانجەكانی و پلانەكانی داهاتوو كرد، مەندەلاوی پیرۆزبایی هەنگاوی دامەزراندنی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوەی كرد، بەهۆی ئەو دید و بیرۆكانەی لەبەرژەوەندی پێشخستنی سیاسەتی دەرەوەی وڵات دەبێت.
مەندەلاوی دووپاتی كردەوە كە گرنگە كۆمەڵەی عێراقی لە قۆناغی داهاتوو كارەكانی فراوانتر بكات، ئەویش لەڕێگای ئەكتیڤكردنی دیپلۆماتیەتی ڕێڕەوی دووەم، بۆ ئەوەی بگەن بە سیاسەتێكی دەرەوەی كاریگەر كە بتوانێت سەقامگیری و گەشەپێدان و بەرژەوەندی ئابووری و بازرگانی بۆ وڵات بەدەست بهێنێت.