هەواڵەكان
ئایار 6, 2025

کۆمەڵەی عێراقی و سندوقی شا عەبدوڵڵا پەرەپێدانی هەماهەنگیی گەشەپێدان و ئابووری تاوتوێ دەکەن

شاندێکی کۆمەڵەی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە و سندوقی شا عەبدوڵڵا بۆ گەشەپێدان لە عەممان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکانی گەشەپێدانی ناحکومی و ئابووریدا تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی ژمارەیەک بابەتی گرنگی هاوبەش کرا، وەک پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بەتایبەت لە بواری بەهێزکردنی گەنجان و زیاد کردنی دەرفەتی هاوکاریی داهاتوو، جگە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەردەوام بە ئامانجی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

لای خۆیانەوە نوێنەرانی سندوقی شا عەبدوڵڵا بۆ گەشەپێدان ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستنی هەمو دەستپێشخەری و پڕۆژەیەکی گەشەپێدان دەربڕی کە خزمەت بە روێژی گەنجان دەکەن و تەئکیدیان لەسەر گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هاوبەش کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی گەشەپێدان لەناوچەکە و ئاماژەیان بەگرنگی هاوکاریی ئایندەیی کرد بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لەبوارە جیاجیاکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

استضافة وتصميم: شركة المرام للدعاية والإعلان