هەواڵەكان
ئه‌یلول 19, 2024

كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە ئەمینداری گشتی پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی دەكەوێت

المجموعة العراقية - الشيخ جمال الضاري

ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە لە شاری بەغدا لە بەرواری 18 ئەیلولی 2024 چاویان بە بەڕێز شێخ جەمال زاری ئەمینداری گشتی پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی كەوت.

لەم دیدارە بارودۆخی گشتی عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكە تاوتوێ كرا، هەروەها گرنگی رۆڵی سەنتەرەكانی ڕووناكبیری لە چاككردنی پڕۆسەی سیاسی دووپات كرایەوە، هەروەها جەخت كرا لەسەر پێویستی ئەوەی كە پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراق لەسەر ئاستی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەت پەرەی پێ بدرێت لەبەر ئەوەی كاریگەری ئەرێنی و باشی لەسەر سەرجەم دۆخە گشتیەكانی وڵات دەبێت.