هەواڵەكان
ئه‌یلول 19, 2024

كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە لیژنەی پەلیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی نوێنەران دەكەوێت

ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە، چاویان كەوت بە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە بەرواری 22ی تەمووزی 2024 دا.
لەدەستپێكی ئەو چاوپێكەوتنە ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی كورتە باسێكیان لەسەر ڕۆڵ و ئامانجەكان و پلانەكانی كۆمەڵەی عێراقی لە قۆناغی داهاتوودا خستە ڕوو.
هەروەها سەرۆك و ئەنجامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ستایشی ڕۆڵی كۆمەڵەی عیراقییان كرد لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی و هاریكاری نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەتی نێو دەوڵەتیدا، دووپاتیشیان كردەوە كە سەنتەرەكانی ڕووناكبیری و توێژینەوە گرنگی خۆی هەیە بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی توێژینەوەكان و پێشكەشكردنی پرس و ڕاوێژ وەربگیرێت لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەدا بۆ داڕشتنی ڕێكەوتنەكان و پەیماننامەكان و بەدواداچوونی ڕێكەوتنە نێودەوڵەتییە دوو قۆڵی و هەمەجۆرەكاندا.

هەروەها هەردوولا لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و هاریكاری لەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن لە بواری كاروباری دەرەوەدا ڕێكەوتن، تا پێگەی عێراق لە سیاسەتی دەرەوە لە ڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر بێت.

استضافة وتصميم: شركة المرام للدعاية والإعلان