هەواڵەكان
حوزه‌یران 16, 2024

كۆمەڵەی عێراقی چاوی بە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكەوێت

ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە، چاویان كەوت بە بەڕێز سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، لەم دیدارە دۆسێیەكانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش و ئابووری و كەش و هەوا گرنگترین تەوەر و باسەكانی ئەم چاوپێكەوتنە بوون.
لەسەرەتای چاوپێكەوتنەكە بەڕێز ئەلحەكیم پیرۆزبایی دەستپێكی كارەكانی كۆمەڵەی عێراقی كرد و داوای كرد كەش و هەوای دیموكراتی بقۆزنەوە بۆ بەردەوام بوون لەم جۆرە پڕۆژانە كە پشتگیری كاری دامودەزگاكانی حكومەت دەكەن.

سەید ئەلحەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە عێراق پارێزگاری لە پێگەی خۆی لە هاوكێشەی هەرێمی و ناوچەكە بكات، وەك ئاڵقەیەكی بەیەك گەیشتنی نەیارەكانی ناوچەكە و گۆڕەپانێكی بەیەك گەیشتن، نەك ناوچەیەكی ئاژاوە و ململانێ، سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە گرنگە ئاسایش و سەقامگیری وڵات پتەوتر بكرێت، لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە دەتوانین ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان و ڕەزامەندی میللەت بەدەست بهێنین، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بەردەوامە لەسەر كاركردن بۆ كۆتایی پێ هێنانی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی تیرۆریست و گواستنەوەی ئەو پەیوەندییە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و چەند وڵاتێكی هاوپەیمانێتییەكە.
سەبارەت بە كەش و هەوا، ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە گرنگی ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون و تاقیكردنەوەكانیان لەڕووبەرووبوونەوەی ڕكابەرییان دووپات كردەوە، داواشیان كرد سیستەمێكی تایبەتی هەرێمی دابمەزرێت بۆ ئەوەی زیانەكان كەم بكاتەوە.