بەڕێز فەخامەتی دكتۆر عەبدوئەللەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە كرد.
لەسەرەتای دیدارەكە، ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی باسێكی كارەكانی كۆمەڵەكە و ئامانج پلانەكانیان كرد، لەلایەن خۆشیەوە سەرۆك پێشوازی لە هەنگاوی پێكهێنانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە كرد، بۆ ئەوەی بۆ ئەو بیرۆكە و دیدانەی كە خزمەتی پێشوەچوونی سیاسەتی دەرەوەی وڵات دەكات.
هەروەها فەخامەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە كاری ئو كۆمەڵە فروان بكرێت و ئەندامانی لە سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقی پێك بێن، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەندامانی كۆمەڵەكە سەربەستانە كاروبارەكانی خۆیان ئەنجامبدەن.
فەخامەتی ئاماژەی بۆ پەیوەندییە دەرەكییەكانی عێراقی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و لەسەر ئاستی وڵاتانی دەوروبەر و جیهان كرد.
لەلایەن خۆیەوە، شاندی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بەهۆی گەرمی پێشوازی بۆ فەخەماتی سەرۆككۆمار دەربڕی و ستایشی بۆچوونەكانی بەرێزیان كرد و بەپێویستیان زانی كە كارەكان زیاتر پێش بخرێن بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی عێراق بەشێوەیەك كە سەقامگیری و ئەمن و ئاسایشی وڵات باشتر بكات و بەرژەوەندی ئابووری و بازرگانیش بۆ هاوڵاتیان بەدی بهێنێت.