هەواڵەكان
ئایار 24, 2025

کۆمەڵەی عێراقی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆدەبێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن بەڕێز ئەحمەد سەفەدی له بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن له عەممانی پایتەخت پێشوازیی له شاندی کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاوکاریی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات لە مەسەلە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەو پرسانەی جێی گرنگیی هاوبەشن، لەسەر ئاستی دیپلۆماسیی رێڕەوی دووەم تاوتوێ کرا.

سەرۆک سەفەدی سوپاسی ڕۆڵی کۆمەڵەی عێراقی کرد لەبەهێزکردنی ئامادەیی عێراق لەکۆڕبەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا و، جەختی لەوە کردەوە کە ئوردن هەمیشە بەدوای فراوانکردنی هەماهەنگیدایە لەگەڵ عێراق لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی برا.

لای خۆیەوە وەفدی کۆمەڵەی عێراقی خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئوردن لەبوارە ناحکومیەکاندا بەئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام دووپاتکردەوە.