کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لەگەڵ پەیمانگای سیاسەت و کۆمەڵگا لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا هەردوولا چۆنیەتی پەرەپێدانی دیپلۆماسی کاریگەریان لەگەڵ گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێکرد. هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە ناحکومییەکان بەمەبەستی پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەردوو وڵات لەسەر سەکۆی نێودەوڵەتی.
کۆمەڵەی عێراقی جەختیان لەگرنگی ئەم دیدارانە کردەوە لەڕەخساندنی ژینگەیەکی فیکری بەپیت بۆ تاوتوێکردنی پرسە ستراتیژییەکان لەسەر بنەمای دیبلۆماسی ڕێڕەوی دووەم کە یارمەتیدەرە بۆ ئاراستەکردنی سیاسەتەکان، دوور لەفشارە سیاسییە ڕاستەوخۆکان.
ئەم کۆبوونەوەیه هەنگاوێکی گرنگه لەسەر پتەوکردنی هەوڵەکان و فراوانکردنی بازنەی هاریکاری لەگەڵ دەزگاکانی بیرکردنەوەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی پەرەپێدانی تێڕوانینی هاوبەش کە هاوکاری بەپتەوکردنی پێگەی عێراق له سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بکات.
لەلای خۆیەوە پەیمانگای سیاسەت و کۆمەڵگا سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ڕۆڵی سەرەکی کۆمەڵەی عێراقی لە کردنەوەی کەناڵە نافەرمییەکانی دیالۆگ، کە ڕێگە دەدات بە شیکردنەوەی ئاستەنگەکان لە ڕوانگەیەکی سەربەخۆ، هەروەها فراوانکردنی ئاسۆی سیاسی بە شێوەیەکی کاریگەر.