د. یوسف محەمەد سادق ئەندامی کۆمەڵەی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە لە ١٩- ٢٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ لە لەندەن بەشداریی کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی دەسپێشخەریی عێراق کە لە لایەن پەیمانگەی شاھانە بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (چاتام ھاوس) رێکدەخرێت.
لەم کۆنفڕانسەدا شارەزایان و دروستکەرانی سیاسەت و ناوەندەکانی بیرکردنەوە کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردنی پرسیارە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە داھاتوی عێراق و، ئاراستەی وڵات لە ساڵی داھاتو لە بوارە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکان.
