ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە، چاویان بە بەڕێز فارس عیسا عەبدولكەریم نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كەوت، لەسەرەتای چاوپیكەوتنەكە ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی باسێكی ڕۆڵی كۆمەڵەكە و ئامانجەكان و پلانەكانی داهاتوویان كرد، لە لایەن خۆیشیەوە نوێنەری حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی دامەزراندنی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوەی كرد و تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ سەركەوتنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەربڕی.
هەروەها هەردوو لا بابەتی بەردەوام بوون و گفتوگۆكردنیان لە نێوان سەنتەرەكانی توێژینەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدا بە گرنگ لەقەلەمدا و تاوتوێیانكرد، ئەویش لە ڕوانگەی ئەكتیڤكردنی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەت.