غير مصنف
حوزه‌یران 16, 2024

سەرۆك وەزیرانی پێشووتر حەیدەر ئەلعەبادی پێشوازی لە كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە كرد

بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر پێشوازی لە ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە كرد، لەم دیدارە پێشهاتەكانی بەسەر ناوچەكە هاتوە و كاریگەریان لەسەر عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها ئاماژە بە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوە درا، بەهۆی ئەو كاریگەرییانەی كە بەئەرێنی بەسەر سەرجەم دۆخەكانی عێراق ڕەنگدانەوەی دەبێت.
هەروەها دووپات كرایەوە كە گرنگە هەموو ڕێگاكان و كەرستەی بەردەست بۆ پاڵپشتی عێراق بقۆسترێتەوە، ئەویش بەشێوەیەك كە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی حكومەت گونجاو بێت .