ئەندامانی كۆمەڵەی عێراقی بۆ كاروباری دەرەوە، لەشاری سلێمانی چاویان كەوت بەبەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم دیدارە هەردوولا ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراقیان تاتوێكرد، هەروەها باسی ڕۆڵی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە یارمەتیدانی عێراق پاش ساڵی 2003 كرا، ئەوە جگە لە تاتوێكردنی هاریكاری و بەردەوام بوونی پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند، بەئەكتیڤ كردنی ڕێڕەوی دووەمی دیپلۆماتیەت.