غير مصنف
تشرینی دووه‌م 27, 2024

کۆمەڵەی عێراقی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کۆبوونەوە

لە پەراوێزی بەشداریکردنیان له
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پارێزگای دهۆک، ئەندامانی کۆمەڵەی عێڕاقی بۆ کاروباری دەرەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشوو دکتۆر حەیدەر عەبادی کۆبوونەوه.
له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گرنگی دەزگاکانی بیرکردنەوە و توێژینەوەکان له پێشکەشکردنی ئامۆژگاری بە داڕێژەرانی بڕیار و ڕۆڵیان لە بە هێزکردن و بەشداربوونی عێراق له کۆڕبەندە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکاندا کرا.