وتارەكان
ته‌مموز 4, 2024

دیپلۆماتیەتی ڕۆشەنبیری : عێراق نموونەیەك

دكتۆر: عارف ئەلساعدی


ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری رۆشەنبیری

دیپلۆماتیەتی رۆشەنبیری وەك پردێكی نایاب هەژمار دەكرێت بۆ دروستكردنی پەیوەندی تایبەت لەنێوان ڕۆشنبیرییە جیاوازەكانی گەلان، لەبەر ئەوەی ئەو لە ناخەوە یەكتر ناسین و میوزیك و پێكهاتن و كەلتووری گەلان و هونەرەكان بە هەموو دەركەوتنەكانی پێك دەهێنێت، ئەوەش وەك ڕووكارێكی شارستانی یە كە ولاتە جیاوازەكان پێشكەشی دەكەن بە وەسفی ئەوەی ڕێڕەوەكانی سنوور بڕن و لەسەرووی نیشتمان پەروەرین.

هەمیشە دیپلۆماتیەتی ڕۆشەنبیری بووەتە پردێكی ڕاستەقینە بۆ پەڕینەوەی شارستانێتی و خووەكان، خەڵكیش خۆیان لە وڵاتێكەوە بۆ یەكی دیكە زۆر بە ئاسانی بەهۆی دیپلۆماتیەتی رۆشەنبیری دەڕۆن،مەبەستمان لە دیپلۆماتیەتی رۆشەنبیری وەبەرهێنانی وڵات و گەلانە بۆ هونەر و ئەدەب و میوزیك و وێنەكێشان و هەڵبەست، هەورەها هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بە هێزە نەرمەكان هەیە، وەبەرهێنانەكە بەشێوەیەك دەبێت كە ببێتە پشەنگ و واجیهەی وڵات كاتێك لەگەڵ ولاتانی دیكەی دۆست و نا دۆست گفتوگۆ دەكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو هێزە نەرم و ناسكانە كلیلی دەرگا داخراوەكانن و هاوبەشێكی گشتین لەگەڵ سەرجەم گەلانی دیكە، لەبەر ئەوەی هیچ شارستانیەتییەك لە كۆن و تازەدا بێ ئەو هونەرانە نین، بۆیە ئێستا كاتێك رۆشەنبیری دەبێتە ڕێگایەك بۆ ژیان و گفتوگۆ كاتێك ولاتان وەك نوێنەری خۆیان یان وەك باڵیۆزیان دەنێردرێن، ئەوە بە تیشكدانەوەی ئەرێنی بەسەر حكومەت و دەوڵەت دەبێت لە رێزگرتنی ڕۆشەنبیری و بە پەنجەرەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكان هەژمار دەكرێت.

لەسەدەی بیستەمین دا زۆر لە دیپلۆماتكارەكان شاعیر و فەیلەسووف و بیرمەند و هونەرمەندی شێوەكار و شتی دیكە بوون، ئەوان توانیان ببنە ئاڵقەی یەیەكگەیاندنی حكومەتەكەیان بە حكومەتەكانی دیكە، بەواتای نێوان شارستانی خۆیان و شارستانیەتی ئەو وڵاتانەی لەوێ كاری لێ دەكەن یان باڵیۆزن لەوێ، لێرەش باڵیۆزی گرنگتر لە باڵیۆزی فەرمی هونەرمەند و ئەدیب و میوزیك ژەن و .. هتد ، ئەو توێژە لە بەرهەمهێنی ڕۆشەنبیری باڵیۆزی ڕاستەقینەن بێ هیچ فەرمان و داوایەكی فەرمی، لەبەر ئەوەی كاری سەرەكی ئەوان جوانی و دروستكردنی شتی جوانە ئەو كارەش پێویستی بە فەرمانی حكومی و فەرمی نییە، لەبەر ئەوەی پەیامێكی ئاشتی و خۆشەویستییە، بیرمە لەو بوارە عێراق بە كۆمەڵێك پەیوەندی سەخت لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دراوسێی تێپەڕ بوو، ئەوە بۆ چەندین ساڵ بەردەاوم بوو، بەڵام بەڕێگایەك هەموو ئەو پەیوەندییە سارد و نا ئەكتیڤانە لەڕێگەی هێزە نەرمەكان كە بە دیپلۆماتی ئاست بەرز وەسف دەكرا هاتنە چارەسەر كردن، بۆ نموونە لە 2004 یەكەمین شاندی رۆشەنبیری عێراقی بە داوەتێكی شاعیر عەبدولعەزیز ئەلبایتین گەیشتە كوێت، ئەو كاتە ئێمە لەگەڵ كوێت لە دابڕانی تەواو دابووین، بەڵام یەكەمین شاندی عێراقی نیمچە فەرمی كە لە 40 كەسایەتی رۆشەنبیری و ئەدەبی كە لە نووسەران و ئەدیبان پێكهاتبوو، میوانی كوێتییەكان بوون لە چەندین زنجیرەی دایلۆگ و گفتوگۆ و خوێندنەوەی هاوبەشی شیعر پەیتا پەیتا بەستەڵەكی نێوان هەردوو وڵات بەرەو توانەوە رێچكەی گرت، پێم وایە كە هونەر و ئەدەب هۆكاری سەرەكی نەهێشتنی ئەو كەلەبەر و بۆشاییانە بوون.

هەروەها لە نێوان عێراق و ئێران، لە سەردانی ئەحمەدی نەجاد سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا لە 2007 لەیەكەمین دیداری لەگەڵ ڕۆشەنبیرانی عێراقی، داوەتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی 200 ڕۆشەنبیر و هونەرمەند و ئەدیبی عێراقی كرد تا لە تاران هەفتەیەكی رۆشەنبیری ئەنجام بدەن، لەوێ رۆشەنبیرانی عێراقی چەندین گەشت و سەردانیان بۆ لای رۆشەنبیران و سیاسەت مەدارتنی ئێرانی كرد، كە وایكرد بۆچوونەكان لەیەك نزیك ببێتەوە، ئەوە وێرای شەو شەڕە خوێناوییەی 8 ساڵ لە نێوان هەردوو وڵات پێشتر ڕوویدابوو.

هەروەها لە ساڵی 2021 لەنێوان عێراق و سعوودییە، كاتێك عێراق وەك میوانی شەرەفی لە پیشانگای ڕیاز بۆ كتێب بەشداری كرد، ئەوكاتە 70 كەسایەتی رۆشەنبیری بە فرۆكەیەگی شایستە بەرەو ڕیاز كەوتنە ڕێ و ئەوەش یەكەمین شاندی گەورە وكاریگەر بوو كە سەردانی شانشینی سعوودیە بكات، ئەو كات من بەدواچوونم بۆ بۆچوونی عێراقییەكان دەكرد كە سەرەتا زۆر بە ئاگایی بوو، ئەویش بەهۆی دابڕانی درێژەوە بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی چالاكییەكان ڕۆشەنبیران و ئەدیبان و بیرمەندان و هونەرمەندانی هەردوو وڵات زیاتر لەیەك نزیك بوونەوە تا لەپڕ ئەو بەستەڵەكە خەیاڵاوییە لە ساتێكی مێژوویی دەستی بە توانەوە كرد و ساتێكی تەبایی و ڕێزی ڕۆشەنبیری هاتە كایەوە، نموونە زۆرن و جیاوازن لەسەر ئەوەی كە دیپلۆماتییەتی رۆشەنبیری كلیلێكە چارەسەرە نێوان وڵاتان بۆ نموونەش زۆر لە وڵاتان زۆر ئەرك دەكێشن تا رۆشنبیری و كەلتووریان بە ولاتانی دیكە بگەیەنن، هەروەها پارەی زۆر لەم ڕێگایە سەرف دەكەن بێ ئەوەی ئەنجامی دیاری كراوی هەبێت، بەڵام ڕەنگە لەڕێگەی یەك زنجیرە یان گۆرانییەك كە بڵاودەبێتەوە و یان كەسایەتیەكی رۆشەنبیری گشتی دەبینین زۆر كاریگەر دەبێت و بێ هیچ تێچوونێكی زۆریش، بۆیە دیپلۆماتیەتی رۆشەنبیری چەندین قۆڵی جیاجیای هەیە، لە نێوان گۆرانی و میوزیك و شیعر و ئەدەب و چیرۆك و دراما و زۆر لەوانەی پەیوەستن بە جوانی و دەرخستن و ناردنی وەك واجیهەیەكی جوان بۆ ئەو وڵاتانەی ڕێز لە شارستانیەت و مێژوو و هێمایەكانی دەگرێت.

مەحموود دەروێش ڕاستی گوت كاتێك گوتی:
هزمتك يا موت الفنون جميعها
هزمتك يا موت الاغاني في بلاد الرافدين
هزمتك يا موت النقوش على حجارة معبدٍ
هزمتك وانتصرت
وأفلت من كمائنك الخلودُ
فاصنع بنا
واصنع بنفسك ما تريدُ

بەواتای :
شكستم پێهێنانی ئەی مەرگی هەر هەموو هونەرەكان
شكستم پێهێنانی ئەی مەرگی گۆرانییەكانی ولاتی میزۆپۆتامیا
شكستم پێهێنانی ئەی مەرگی نەخشاندن لەسەر بەردەكانی پەرستگا
شكستم پێهێنای و سەركەوتم
مانەوە بۆ هەتاهەتایە لەبۆسەكانت ڕزگاری بوو
لەئێمە دروست بكە
بەخۆشت بە خواستی خۆت دروست بكە