لە پەراوێزی کارەکانی حەوتەمین کۆڕبەندی ساڵانەی سەنتەری بەحرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی و وزە (دیراسات)، بەڕێز یوسف موحسین، ڕێکخەری گشتی گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە، لەگەڵ هەریەک لە بەڕێز عەبدوڵڵا ئەلئەحمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری (دیراسات) لە شانشینی بەحرەین، و دکتۆر محەمەد ئەلعەلی، سەرۆکی سەنتەری ترێندز بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیماڕات) کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا دەربارەی ئاسۆی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان ناوەندەکانی بیری عەرەبی، و ڕۆڵیان لە پشتیوانیکردنی سیاسەتە گشتییەکان و بەشداریکردن لە پرۆسەکانی بڕیاردان.