ئەندامانی گروپی دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆڕبەندی دیالۆگی عەرەب و ئێران کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو لەگەڵ دکتۆر کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە. هەردوولا ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەشیان تاوتوێکرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە دیارترین تەحەددیەکانی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتی و تەئکیدیان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی دیالۆگ لەنێوان نوکرانی و سیاسی ناوچەکە کردەوە کە یارمەتیدەرە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و بنیاتنانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدا. ئه م کۆبوونه وه یه له چوارچێوه ی هه وڵه کانی کوتله عێراقییه کان بۆ کاراکردنی دیبلۆماسی ڕێڕەوی دوو و پته وکردنی پردی بنیاتنانی متمانه و داڕشتنی تێڕوانینی ئاینده ی هاوبه ش که خزمه ت به ئاسایش و سه قامگیری عێراق و ناوچه که بکات