هەواڵەكان

گرووپی عێراقی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

ئەندامانی گرووپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز هەیبەت ئەلحلەبوسی کۆبوونەوە؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ڕەنگدانەوەیان لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

لە دیدارەکەدا باسی تەحەددییەکانی بەردەم عێراق کرا لە سێبەری گۆڕانکارییەکانی ئێستادا، هەروەها جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە دەستوورییەکان کرایەوە لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سیاسی و گەشەپێدانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق بە جۆرێک کە پێگەی وڵات لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەهێز بکات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی بینوان گرووپی عێراقی و ئەنجومەنی نوێنەران کرا لە ڕێگەی لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە، لەگەڵ سوودوەرگرتن لە توێژینەوە و دیدگا ستراتیژییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی کارنامەی یاسادانان و بڕیاردان، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە گەشەپێدانی سیاسەتە گشتییەکان و وەڵامدانەوەی ئەولەوییەتە نیشتمانییەکان.

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button