خاوەن شکۆ کاردینال لویس ڕافایل ساکۆ لەسەر بانگهێشتی گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لە بارەگای پاتریارکی بەغدا پێشوازی لە شاندێکی سەرکردەکانی دەزگای بیرکردنەوەی سوریا کرد لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕووی عێراق و سوریا دەبنەوە و جەخت لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە و بەشداریکردن لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی ڕاستەقینە لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە فرەیی و هەمەچەشنی دوور لە چەمکی دابەشبوون و پەرتەوازەیی جەختی لەوە کردەوە کە گرنگی بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی گشتگیر و ڕاستکردنەوەی ڕێگا نێگەتیڤەکان و تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە دڵسۆزی بۆ نیشتمان دەبێت پێش هەموو ڕەچاوکردنێکی دیکە بێت و تەئکیدی لەسەر پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییە ئەرێنییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرد. هەروەها داوای ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی ئازادییەکانی تاک وەک گەرەنتییەکی بنەڕەتی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرد.