ئەندامانی گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، دکتۆر بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە، و تێیدا ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
لە دیدارەکەدا ڕۆڵی سەرەکی ناوەندەکانی بیر و توێژینەوە لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران خرایە بەر باس، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی شیکاری تایبەتمەند و داڕشتنی پێشنیار و سیاسەتەکان بە پشت بەستن بە توێژینەوە و مەعریفە، بە شێوەیەک کە هاوکاری بڕیاربەدەستانی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان بکات بۆ پەرەپێدانی وەڵامدانەوەی کاریگەرتر بۆ پرسەکانی پەنابەری و ئاوارەیی.
لەلایەن خۆیەوە، کۆمیسیاری باڵا ستایشی هەوڵەکانی گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوەی کرد لە پشتیوانیکردنی ئامادەیی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی “دیپلۆماسیەتی ڕێڕەوی دووەم” (Track II Diplomacy) لە بەهێزکردنی گفتوگۆ و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.