هەواڵەكان
کۆمەڵەی عێراقی لەگەڵ باڵیۆزی کۆنفیدراڵیی سویسرا لە عێراق کۆدەبێتەوە

لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، کۆمەڵەی عێراقي بۆ کاروباری دەرەوە دیدارێکی لەگەڵ باڵیۆزی کۆنفیدراڵیی سویسرا لە عێراق، بەڕێز دانیال هون ئەنجامدا. لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە خرانە ڕوو، هەروەها باس لە ئاسۆکانی هەماهەنگی نێوان ناوەندەکانی هزری (Think Tanks) عێراقی و سویسری کرا لە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە و جیهان.




