ئەندامانی کۆمەڵەی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لە هەولێر لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە خرایە ڕوو، هەروەها تاوتوێی ئاستەنگەکانی ئێستا و ڕێگەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و دیالۆگی نیشتمانی کرا. جگە لەوەش باس لە ڕۆڵی نوخبە توێژەرەکان و سەنتەرەکانی فکر کرا لە پاڵپشتیکردنی بڕیار بەدەستان و بەشدارییکردن لە دووبارە بونیادنانەوەی دەوڵەت، لە سایەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.