یوسف موحسین، ڕێکخەری گشتی گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە، بەشداری لە کارەکانی دانیشتنی سێیەمی حەوتەمین کۆڕبەندی ساڵانەی سەنتەری “دیراسات” کرد، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر تەوەرەی “ئامرازەکانی داهاتوو: داتا و شیکاری و پێشبینی لە خزمەتی سیاسەتەکاندا”، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا دێت کە ئامانجیان بەهێزکردنی پلاندانانی ستراتیژییە لەسەر بنەمای بەڵگە و پەرەپێدانی ئامرازەکانی بڕیاردانی دروست.
دانیشتنەکە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی پەرەسەندووی داتای گەورە (Big Data) و پێشبینی ستراتیژی لە پشتیوانیکردنی ئامادەیی سیاسەتە گشتییەکان، و گرنگی تەواوکاری نێوان شیکاری چەندێتی و چۆنێتی لە داڕشتنی سیاسەتەکاندا، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی ناوەندەکانی بیر لە بواری زیرەکی دەستکرد و شیکاری پێشبینیکراو، بەشێوەیەک کە بەشداری بکات لە بنیاتنانی دیدگای پێشبینی کاریگەرتر و بەردەوام.
لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک لە ئەکادیمی و شارەزایان لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بەشداربوون، کە پێکهاتبوون لە: د. ئەحمەد بن حەمەد ئەلڕەبعانی، بەڕێوەبەری سەنتەری دیراساتی عومان لە زانکۆی سوڵتان قابوس، د. یەربان ئەلحوسێن وەلەد ئەلخەراشی، ڕاوێژکاری هاوکاری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا، و مامۆستا میشێل مەعیکی، سەرۆکی یانەی لوبنانی بۆ کتێب لە کۆماری لوبنان.
بەشداری گروپی عێراقی بۆ کاروباری دەرەوە لەم کۆڕبەندەدا وەک دووپاتکردنەوەیەکە بۆ پابەندبوونی بە پاڵپشتیکردنی گفتوگۆی مەعریفی، و بەهێزکردنی هاوکاری هەرێمی لە نێوان ناوەندەکانی بیر، و بەشداری کردن لە پەرەپێدانی مقارەبەی سیاسی لەسەر بنەمای توێژینەوە و شیکاری، بەجۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەکەدا بکات.